شی جین پینگ: ڤایرۆسە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە

  2020-01-25 19:16      182 جار بینراوە        کۆمێنت
شی جین پینگ سەرۆکی چین

لەچین بەمەبەستی تاووتوێکردنی چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا رێكخراو سەرۆكی وڵاتەكەش ئاشكرایدەكات، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە وڵاتەکەیان رووبەڕووی دۆخێکی زۆر خراپ بووەتەوە. 
 
شی جین پینگ سەرۆکی چین رایگەیاند: دۆخەکە مەترسیدارەو ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.
 
میدیاكانی چین بڵاویانكردووەتەوە، شارەزایان زیاتر تیشک دەخەنە سەر چارەسەرکردنی کەیسەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو نەخۆشخانانەی کە تایبەتکراون بەڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەو نابێت چارەسەرکردنی تووشبووان بەهۆی تێچوونەکەیەوە دوابخرێت.
 
لە چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لانیکەم 41 کەس گیانیان لەدەستداوەو لەجیهانیشدا زیاتر لەهەزارو 300 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو