لیژنەی پێداچوونەوە پەیڕەوی ناوخۆ دەداتە ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی

  2020-01-25 21:41      247 جار بینراوە        کۆمێنت

كارەكانی لیژنەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ پێداچوونەوە بەپەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامەو بڕیارە تا رۆژی چوارشەممە كارەكانی تەواو بكات و پەیڕەوێكی نوێ‌ بخاتە بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی .
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی رایگەیاند: بڕیاربوو رۆژی دووشەممە (27/1/2020) ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی دووەم كۆبوونەوەی بكات، وتیشی: بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی كارەكانی لیژنەی پێداچوونەوە بەپەیڕەوی ناوخۆ كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی چوارشەممە (29/1/2020) دواخراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لیژنەی پێداچوونەوە بەپەیڕەوی ناوخۆ دوو رۆژی دیكە كارەكانی تەواودەكات و پەیڕەوێكی نوێ‌ دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی بۆ پەسەندكردن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو