ئەمشەو بەرشەو رۆما، مان ستی و لیڤەرپوڵ شەڕی قۆناغی داهاتوو دەكەن

  2018-04-10 15:14      86 جار بینراوە        کۆمێنت
یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ

ئەمشەو سەعات 9:45خولەك، بەئەنجامدانی دوو یاری ركابەرییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستپێدەكات.
لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ یانەی رۆمای ئیتاڵی لەیاریگای ئۆڵمپیكۆ لەپایتەخت پێشوازی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات، كە لەیاری چوونی نێو یاریگای كامپ نو بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر رۆما تۆماركرد،
لەلایەكی دیكەوەو لەیاریەكی تری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، یاریگای ئیتحاد دەبێتە شانۆی بەیەك گەیشتنی یاری لوتكەی نێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ، كە لەیاری چوونی نێو یاریگای ئانفێڵددا، لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەمان سیتی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو