بڕیارەكانی رژێمی بەعس و راكان جبوری هەڵدەوەشێندرێتەوە

  2020-02-01 11:09      175 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دادی عیراق بڕیارەكانی رژێمی بەعس و پارێزگاری كەركوك كە لەدژی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان دراون، هەڵدەوەشێنێتەوە.
"فارس عیسا" نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەلێدوانێكیدا بەكوردسات نیوزی راگەیاندووە، وەزارەتی دادی عیراق بە ئەندامیەتی دوو كورد لیژنەیەكی پێكهێناوە، بۆ نەهێشتنی ئاستەنگییەكانی بەردەم هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەكانی ڕژێمی بەعس كە لەدژی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان دەركراون، هاوكات ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەشی لە كورد داگیركراون، بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێنێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕیارەكانی "راكان جبوری" پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت پێداچونەوەیان بۆ دەكرێت، بەم دواییانەش چەند بڕیارێكی بە نایاسایی لەدژی هاوڵاتیانی كورد دەركردووە و چەندین عەرەبیش هاوردە كراون، بۆیە سەرجەم ئەو بڕیارانە رادەگیرێن و كاریان پێ ناكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو