بەهۆی خراپی كەش و هەواوە، رووداوێكی هاتوچۆ رویدا

  2020-02-01 12:53      165 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی خراپی كەش و هەواوە، رووداوێكی هاتوچۆ لەشەقامی بازنەی مەلیك مەحمود رویداو رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1-2-2020، ئۆتۆمبێلێك لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود بەهۆی نالەباری كەشوهەواوەو كۆنترۆڵی لەدەستداو چووە سەر جەزرەی ناوەندی شەقامەكە‌و زیانی گیانی نەبوو.
هاوكات لە ئێستا باران و بەفربارین لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەو بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆش داوا لە شۆفێران دەكەن بەوریاییەوە شۆفێری بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو