یه‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ سه‌ردانیكردنی راگیراوان له‌ به‌ندیخانه‌ راگیرا

  2020-02-02 09:33      116 جار بینراوە        کۆمێنت

لە راگەیاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەردانكردنی راگیراوان لە بەندیخانەی گرتن‌و گواستنەوە راگیراوە.
دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی:
سەردانیكردنی راگیراوان لەبەشی گرتن‌و گواستنەوەی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی رادەگیرێت
لەچوارچێوەی رێكارەكان بۆ خۆپاراستن لەئەگەری بڵاوبوونەوەی هەر ڤایرۆسێكی گواستراوە، هەروەها بەهۆی بوونی راگیراوی بیانی و سەردانیكەری بیانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا سەردانیكردنی راگیراوان لەبەشی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی رابگرێت.
بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پاش ئەوە دێت كە لەئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند وڵاتێك بڵاوبۆتەوەو تا دێت ژمارەی توشبوان لەو وڵاتانە زیاتر دەبێت، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەپێویستی زانی كە وەك هەنگاوێكی خۆپاراستن سەردانیكردنی راگیراوان لەبەشی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەكی كاتی رابگرێت.
هەروەها لەكاتی دەستپێكردنەوەی سەردانیكردنی راگیراواندا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان و كەسوكاری راگیراوان ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو