تەرمی كۆڵبەرێك دۆزرایەوە كە لە سەرمادا رەقبۆتەوە

  2020-02-02 10:12      118 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای چەند رۆژێك لە بێسەروشوێن بوونی تەرمی كۆڵبەرێكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەكانی شاری سەقز دۆزرایەوە كە لە سەرمادا رەق بووبووەوە.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، یەكێك لەو كۆڵبەرانەی كە چەند رۆژێكە بەهۆی بەفرو سەرماوە بێسەروشوێنن بەناوی عوسمان فتوحی تەمەن 55 ساڵ بەهۆی سەرماوە رەقبۆتەوەو بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەشی لە ناوچەكە باریوە، تائێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بگوازرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، عوسمان فتوحی برازایەكی لەگەڵدا بووە، ئەو ڕزگار كراوەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هەنگاو، تائێستاش چارەنوسی دوو كۆڵبەری دیكە نادیارەو كۆمەڵێك لە خەڵكی رۆژهەڵات هەڵمەتێكی خۆڕسكیان ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەیان.
ئەمە لەكاتێكدایە لە مانگی رابردووشدا سێ كۆڵبەری دیكە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماو بارینی بەفرێكی زۆرەوە رەقبوونەوە كە دووانیان برا بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو