بەهۆی نەبوونی غازەوە بەشێك لە هاووڵاتیان گردبوونەوە

  2020-02-02 10:49      193 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی نەبوون و كەمبوونەوەی غازەوە، بەشێك لە هاووڵاتیانی كۆیە گردبوونەوەو داوایانكرد، غازیان بۆ دابین بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2-2-2020، لە كۆیە بەهۆی كەمبوونەوەو گران بوونی نرخەكەیەوە، بەشێك لە هاووڵاتیان لە بەردەم كارگەی غازی كۆیە گردبوونەوەو داوایان كرد، غازیان بۆ دابین بكرێت.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە دوو كارگەی غاز لە قەزاكەیان بێ غازن و نرخەكەشی بەرزبۆتەوە بۆ 15 هەزار دینار.
ئەمەش لە كاتیكدایە، ماوەی هەفتەیەكە نرخی غاز لە بەشێك لە شارەكانی هەرێم بەرزبۆتەوەو بڕەكەشی كەم بۆتەوە.
هاوكات قایمقامی هەولێر رایگەیاند، كێشەی گرانبوون و كەمبوونەوەی غاز كاتییەو هیچ ئەزمەیەكی غاز بوونی نییە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو