كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو ئەگەری بەفربارین كەمدەبێتەوە

  2020-02-02 15:59      222 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی راگەیەندراوێكی كەشناسی سبەی دووشەممە نزمترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان لەسلێمانی و بەرزترینیش لەكەركوك دەبێت.
بەپێی پێشبنییەكانی كەشناسی، رۆژی دووشەممە (3/2/2020) كەشوهەوای زۆربەی ناوچەكانی كوردستان هەورو خۆرەتاو دەبێت و ئەگەری دابارینی بەفرو باران كەمدەبێتەوە.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، رۆژی دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 11 پلەو نزمترین 2 پلە دەبێت. لەسلێمانی بەرزترین 9 و نزمترین 3- پلە دەبێت و لەدهۆك بەرزترین 9 و نزمترین 2 پلە دەبێت.
كەشناسی لەكەركوك بەرزترین پلەی گەرما 12 و نزمترین 2 پلە دەبێت، لە هەڵەبجەش بەرزترین 11 و نزمترین 1- پلە دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو