لەسلێمانی هەڵمەتی بڕینی زیادەڕۆیی كارەبا دەستپێدەكات

  2020-02-03 09:06      140 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەوخانوانەی بە زیادەرۆیی دروستكراون بەردەوام دەبێت.
لەڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كەوێنەیەكی دەست puknow كەوتووە، هاتووە، دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتی پێدانی پێوەری كارەبا بەوشوێنانەی بەزیادەڕۆیی و نایاسایی كارەبایان راكێشابوو، ئەمڕۆ دووشەممە (3-2-2020) لە شاری سلێمانی لە ناوچەی سیتەك هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەرۆ، دەستپێدەكات، هاوكات ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزی سلێمانی دەكەینەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەوخانوانەی بە زێدەرۆیی دروستكراون بەردەوام دەبێت، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، پێوەر وەربگرن بەبێ‌ ئەوەی هیچ غرامەیەك بكرێن بەڵام ئەگەر دووبارەی بكەنەوە سزادەدرێن .
هەر لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە، هەرشوێنێك لیژنەكانی بڕینی كارەبای زێدەرۆی، بینیان پێوەر بۆئەو خانوانە نەبەسترابوو كە تەجاوزن (نیشتەجێبوون یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی بێت)، كارەباكەیان بەشێوەیەكی كاتی دەبڕن تا ئەو كەسە لەزووترین كات پێوەر دەبەستێت، بەڵام هیچ غرامەیەك ناكرێت بەڵا ئەگەر دووبارەی بكەنەوە سزادەدرێن رووبەڕوو یاسایی دەكرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو