لەهەرێم سزای جگه‌ره‌ كێشان له‌ نێوئۆتۆمبێل دیاری كرا

  2020-02-03 10:56      587 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سزای جگه‌ره‌ كێشان له‌ نێوئۆتۆمبێل دیاری ده‌كات و بڕی سزاكه‌ش 10 هه‌زار دیناره‌.  
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ژماره‌ 693 له‌رۆژی 26-1-2020  گشتاندنی بۆ كردوه‌، سێ بڕیار ده‌ركراون.
سێ بڕیاره‌كه‌ بریتین له‌: 
* قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌ كێشان له‌ناوهۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی.
*سزای كه‌سانی جگه‌ره‌كێش له‌ناو هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌بڕی 10 هه‌زار دینار.
*بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆو پۆلیسی شاره‌وانیه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و بڕی سزاكه‌ش كه‌ له‌سه‌رپێچیكاران وه‌رده‌گیرێت و ده‌كرێته‌ داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو