سكاڵا لەسەر كەناڵی NRT تۆماردەكرێت

  2020-02-03 17:26      291 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، بەهۆی لەسنوور دەرچوونی زیاترو بەردەوامبوون لەچەواشەکردنی رای گشتی سكاڵای یاسایی لەسەر كەناڵی NRT تۆماردەكەین.
دەقی روونكردنەوەكە...

روونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی 

 كە‌ناڵی NRT راپۆرتێكی بێ بنە‌مای بڵاوكردۆتە‌وە‌، گوایە‌ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ‌بە‌رامبە‌ر بێ دە‌نگبوونی لە‌دیارنە‌مانی داھاتی نەوتی حكومە‌تی ھە‌رێم بڕێك پارەی بۆ تەرخاندەكرێت.
دیارە کەناڵی ناوبراو ئەمە یەکەمجاری نییە تۆمەتی ناڕەواو هەواڵ و زانیاریی بێ بنەما دەداتە پاڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام هەموو جارێک قوباد تاڵەبانی لەسۆنگەی باوەڕی بەگرنگیی پاڵپشتیكردنی میدیا لەكوردستان و پشتگیریکردنی بەردەوامی بۆ رۆژنامەنووسان لەمافی تایبەتی خۆی خۆش بووەو پەنای بۆ سكاڵاكردن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی نەبردووە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی لەسنوور دەرچوونی زیاترو بەردەوامبوون لەچەواشەکردنی رای گشتی بەپێویستی دەزانین بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەری سكاڵا لەسەر کەناڵی NRT تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی چیتر بەناوی کاری رۆژنامەوانییەوە پەنا نەباتە بەر ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستن و چەواشەکاریی بۆ مەرامی تایبەت.
سە‌میر ھە‌ورامی 
وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو