ئینێستا: كرانەدەرەوە لەچامپیۆنس لیگ زۆر ئازاربەخشە
2018-04-11 11:26     105 جار بینراوە      کۆمێنت
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەیاری نێوان بەرشەلۆنەی ئیسپانی و رۆمای ئیتاڵی، یانە یتالییەكە توانی بەسێ گۆڵی بێ وەڵام لەیانە ئیسپانییەكە بباتەوەو لەخولی یانە پاڵەوانەكان وەدەری بنێت. كاپتنی یانەی بەرشە بەنائومێدییەكی زۆرەوە رایگەیاند: كرانە دەرەوە لەچامپیۆنس لیگ زۆر ئازار بەخشە زۆر.
لەبەرامبەردا دی رۆسی یاریزانی یانەی رۆما كەخاوەنی گۆڵی دووەمی یارییەكە بوو رایگەیاند: دیاربوو هاندەرەكانمان ئومێدی زۆریان پێمانەو ئەمەش وایكرد ریمانتادا بەرامبەر بەرشە ئەنجامبدەین و سەربكەوین بۆ قۆناغی داهاتوو.
لەیاری یەكەمی نێوان هەردوو یانە كە لەیاریگای تایبەت بەبەرشە بەڕێوەچوو، یانە ئیسپانییەكە بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك براوەبوو.
بابەتی زیاتر
رامۆس سزا دەدرێت
2018-04-12 12:24