پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی 3 تۆمەتبار دەستگیردەكات

  2020-02-05 09:54      195 جار بینراوە        کۆمێنت

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەوڵی رفاندنی ژنێكیان دابوو.
دوای ئەوەی سەعات 2ی شەوی 2-2-2020 هاوڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەكات كە چەند كەسێك بەچەكەوە لەبەردەم ماڵەكەیدان و هەوڵی رفاندنی دەدەن ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دەگەنە شوێنی مەبەست و هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكەن.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر ، دوو ڕومانە ، سێ‌ چەك لە جۆرەكانی دوو كڵاشینكۆف و یەك دەمانچەو چەندین فیشەك.
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
د،ع ، ف لەدایكبووی 1993
أ ، د ، ك لەدایكبووی 2002
ب ، ع ، ع لەدایكبوی 1996
بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو