فرۆكە جەنگیەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی بۆردومان كرد

  2020-02-06 12:10      125 جار بینراوە        کۆمێنت
ناوچەی برادۆست

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-2-2020، فرۆكە جەنگیەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لەهەرێمی كوردستان بۆردومان كردو تائێستاش لە بۆردومان بەردەوامن.
بە پێی زانیارییەكانی PUKnow، لەسنوری ناوچەی برادۆست فرۆكە جەنگیەكانی توركیا كەمێك لەمەوبەر دەستیان بە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان كردو لە بۆردومانیش بەردەوامن. 
فرۆكەكان لە ئێستا بۆردومانی هەریەكە لە چیاكانی كونە كۆترو بێركمەو بێرجوانا دەكەن و بەردەوامن لە بۆردومان.
بەگوێرەی زانیاریەكان ئەوەش ئاشكرا بووە كە ئۆتۆمبێڵێك بۆردومان كراوە كە هیچ كەسێكی تێدا نەبووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو