هاتووچۆی‌ هه‌ولێر، هۆشداری ده‌داته‌ شۆفێران

  2020-02-06 16:14      194 جار بینراوە        کۆمێنت
پێویستە شۆفێران سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، رایگه‌یاند كه‌ بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و  باران، پێویستە شۆفێران سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

سه‌رجه‌م شۆفیران وهاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌رۆژی هه‌ینی 2020/2/7 پاشنیوه‌رۆوه‌ به‌پێی پیشبینیه‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی بۆمه‌له‌رزه‌وكه‌شناسی هه‌ریمی كوردستان  شه‌پۆلیكی سه‌رماو باران وبه‌فر هه‌ریمی كوردستان ده‌گریته‌وه‌ وه‌له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان پیشبینی ده‌كریت به‌فریكی زۆر بباریت وه‌بگاته‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش وه‌ به‌رده‌وام بیت تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئێواره‌كه‌ی وه‌ له‌دوایی ببیته‌وه‌ سامال وه‌ بۆبه‌یانیه‌كه‌ی شه‌خته‌و به‌سته‌له‌ك بیت وه‌ پله‌كانی گه‌رماش له‌م چه‌ند رۆژه‌ بۆچه‌ند پله‌یه‌ك له‌ژیر سفر بن
بۆیه‌ تكا له‌ هاولاتیان و شوفیران ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م چه‌ند رۆژه‌ ئاگاداریه‌كه‌ به‌هه‌ند هه‌لبگرن وه‌ بۆحاله‌تی زۆر زه‌ره‌رو نه‌بیت سه‌ردانی ناوچه‌ شاخاویه‌كان نه‌كه‌ن وه‌ له‌حاله‌تی چونیان دلنیابن له‌بونی پیداویستیه‌كانی رۆیشتن ولیخورین له‌ناو به‌فر وه‌ زنجیر له‌تایه‌ی ئوتومبیله‌كانیان بده‌ن وه‌هه‌ر بۆخۆشی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوینانه‌ نه‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره‌ ی سه‌رماوسۆله‌ زۆر كاریگه‌رتره‌ له‌مانه‌ی پیشوتر به‌پێی پیشبینیه‌كان
به‌هیوای سه‌لامه‌تی وپابه‌ندی بۆهه‌مو لایه‌ك.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو