لە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی دابەشكردنی غاز دەستپێدەكات

  2020-02-07 12:54      130 جار بینراوە        کۆمێنت

لە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی دابەشكردنی غاز دەستپێكردو سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی غاز هەموو گەڕەكەكان دەگرێتەوە.
لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 7-2-2020، بە سەرپەرشتی لیژنەكانی قائیمقامیەت و ئاسایشی ئابووری، لە بەردەم تەلاری هونەر هەڵمەتێكی فراوان بۆ دابەشكردنی غاز بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی دەستیپێكردو سەرجەم گەڕەكەكانیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر رۆژانی هەینی وەكیلەكانی دابەشكردنی غاز، غازیان دابەشنەدەكرد، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فراوان دابەشدەكرێت و هەموو ماڵێك دەتوانێت بوتڵە بەتاڵەكانی پڕ بكاتەوە.
راشیگەیاند: تەنها دوێنێ پێنج شەممە لەناو شاری سلێمانی 21 هەزار بوتڵ غاز دابەشكراوەو ئەمڕۆش 14 تانكەری دیكەی غاز هاتوونەتە ناو شاری سلێمانی.
ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان غاز كەم بۆتەوە، هەرچەندە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانیشەوە دڵنیایی دەدرایە هاووڵاتیان لەبارەی نرخ و بڕی غازەوە، بەڵام ناڕەزایی بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی لێكەوتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو