بەفرو باران بارین دەستپێدەكاتەوە

  2020-02-07 15:19      752 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشوهەواو پلەكانی گەرمای ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆبەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هەینی 7-2-2020، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 و نزمترین پلەی گەرما 9، لە سلێمانی بەرزترین پلە 14 و نزمترین 5 پلەو دهۆك بەرزترین پلە 15 و نزمترین 6، كەركوك بەرزترین پلە 17 و نزمترین 11 پلەی سیلیزییە.
پلەكانی گەرمای سبەی شەممە لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛ هەولێر بەرزترین پلە 8 و نزمترین 6، سلێمانی بەرزترین پلە 8 و نزمترین 4، دهۆك بەرزترین پلە 8 و نزمترین 3، كەركوك بەرزترین پلە 9 و نزمترین 7 پلەی سیلیزییە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو