مەزلوم كۆبانێ: بەردەوام دەرگاكانمان كراوە دەبێت بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب

  2020-02-07 16:10      128 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، تائێستا هەزاران پەنابەری ئیدلب بۆ ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە گواستراونەتەوە و پێشبینی دەكرێت كە پەنابەرانێكی زیاتر بەرەو ئەم ناوچەیە بێن.
مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی پێشوازیكردنیان لە ئاوارەكانی ئیدلیب ئاشكرایكرد، تائێستا هەزاران پەنابەری ئیدلب بۆ ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە گواستراونەتەوەو پێشبینی دەكرێت كە پەنابەرانێكی زیاتر بەرەو ئەم ناوچەیە بێن، وتیشی: ئێمە بەردەوام دەرگاكانمان كراوە دەبێت بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب.
كۆبانێ جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە وەك گەلی سوریا هەموو بەشێكین لەم وڵاتە، هیچ‌ كەس نابێ خۆی بە منەتباری كەسێكی تر بزانێت.
ئەوەشی خستەروو، لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمە نە دیوارێكی بەرز هەیەو نە مین چێندراوەو نە پاسەوانی سنوورەكانمان رێگری لە هاووڵاتیان دەكەن، وەك ئاماژەیەك بۆ سنوورەكانی توركیا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو