فەرمانبەران بڕێك لەمووچەكانیان لێ‌ وەردەگیرێتەوە

  2020-02-08 08:46      1601 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەران لەكاتی یاسای خۆیاندا خانەنشین بن و ئەوانەی تا ئێستا خانەنشین نەكراون چەند بڕە پارەی بە زیاد وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوەو خانەنشین دەكرێت.
لەنووسراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێكی حكومەت تەمەنی یاسایی تەواو كردبێت دەبێت رەوانەی خانەنشینی بكرێت و، هەر كارمەندێك تەمەنی خانەنشینی تەواو كردبێت و رەوانەی خانەنشینی نەكرابێت، لە دوای تەواو بوونی تەمەنی خانەنشینی چەند بڕە پارەی بە زیاد وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوە و خانەنشین دەكرێت.
هەر لەنوسراوەكەشدا هاتووە، سەرجەم وەزارەتەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دەبێت ئاگاداری ئەوەبن، هەر كارمەندێكیان تەمەنی یاسایی تەواو كردبێت، پێویستە رەوانەی خانەنشین بوون بكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو