چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك دەستگیردەكرێن

  2020-02-08 09:52      169 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك رادەگەیەنێت كە بەنیاز بوون چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن .
ئەمڕۆ شەممە 8-2-2020، لەڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، پاش ئەوەی  زانیاریان پێگەیشتووە لەبارەی چوار تۆمەتبارەوە كە لەوڵاتی توركیاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بەنیازن لەقەزای سەید سادق چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن .
دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەرو بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار - بەشی پۆلیسی سەید سادق لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكە هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن .
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند ئامێرێكی كونكردنی دیوار و چەندین پارچە پۆشاك و پێڵاودا كە تۆمەتباران ویستویانە بۆ سەرلێشێواندنی تیمەكانی پۆلیس لەكاتی هەڵگرتنەوەی بەڵگەدا بەكاری بهێنن.
هەروەها تۆمەتباران ویستویانە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە راستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی توركیا و لەوێ‌ ئاڵتونەكان ساغ بكەنەوە، لەئێستاشدا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو