روانگەی سوری: هەسەدە پەلامارێكی گروپە چەكدارەكان لەگرێ سپی تێكدەشكێنێت

  2020-02-08 20:35      128 جار بینراوە        کۆمێنت

هەسەدە پەلامارێكی گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا لەگرێ سپی تێكدەشكێنێت و شەش چەكدار دەكوژێت.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، گرووپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا پەلاماری گوندەكانی عەودیكۆو چەلبێی سەر بەگرێ سپییان داوەو شەڕو رووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان چەكدارەكان و هێزەكانی سوریای دیموكرات روویداوەو شەش چەكداری گروپە چەكدارەكان كوژراون و هەسەدەش دەستی بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی گرووپەكاندا گرتووە.
میدیاكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاویانكردەوە،، گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا دەستیان كردووە بەتۆپبارانكردنی گوندی قزەلی لەگرێ سپی و عەمبارەكانی گەنمیان كردووەتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو