بڕیاری ڕەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

  2020-02-09 10:34      268 جار بینراوە        کۆمێنت

رێنمایی نوێ سه‌باره‌ت به‌رێگا پێدان به‌جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كان
پاش راگرتنی بڕیاری رێگا پێدان به‌جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌مه‌به‌ستی ده‌رچونی رێنمایی نوێ، ئه‌مڕۆ دوباره‌ ره‌زامه‌ندی درا به‌به‌جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
1 - رێگا ده‌درێت به‌ره‌شكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پێشه‌وه‌ی لای شۆفێرو لای سه‌كن به‌بڕی 50% كه‌پێشتر ته‌نها 30% بوو.
2- رێگا ده‌درێت به‌ ره‌شكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پشته‌وه‌ لای سه‌كن و لای شۆفێر به‌بڕی 80% كه‌ پێشتر ته‌نها 50%بوو.
3 - جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و به‌هیچ بڕێك ره‌ش ناكرێت
4- ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ له‌كۆمپانیای خۆیان جام ڕه‌شن ئه‌وانیش رێژه‌ی ڕه‌شكردنیان نابێت له‌ 80% زیاتر بێت.
5- جام ره‌شكردن ته‌نها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت رێگا پێدراوه‌ وه‌ بۆ كرێ و تاكسی رێگاپێدراو نیه‌.
6- هه‌مان رسوماتی كه‌ له‌رێنماییه‌كان دیاریكرابون له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت له‌بری جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان ساڵانه‌.
7- ئه‌م بریاره‌ له‌رۆژی 10-2-2020جێبه‌جێده‌كرێت و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی هاتوچۆی شاره‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی رێگا پێدان به‌جام ره‌شكردن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو