مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

  2020-02-10 09:01      776 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2019 و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی شوباتی 2020، مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات له‌خشته‌یه‌كی نوێشدا كه‌ وێنێ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی شوبات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك هاتووه‌: رۆژی چوار شه‌ممه‌ 12ی شوبات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو