ته‌قه‌كه‌رانی ته‌نكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی شل ده‌ستگیركران

  2020-02-10 09:37      453 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و سێ كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ شه‌وی رابردو له‌ناحیەی تەکێ لەدوو ئۆتۆمبێلی جیاوازەوە تەقەیان لەچەند تانکەرێکی گواستنەوەی گازی شل کرد و ئۆتۆمبێله‌كانیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.
شەوی ڕابردوو، رەمەک رەمەزان قایمقامی چەچەماڵ ڕایگەیاند:لەئۆتۆمبیلێکەوە تەقە لەتانکەری گواستنەوەی غاز کراوە و دوای 15 خولەک هێزە ئەمنییەکان تەقەکەرێک و ئۆتۆمبیلەکەیان دەستگیرکردووە.
هەفتەی ڕابردوو قەیرانی غاز لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵدا بەهۆی کێشەی تایبەت بە تەندەری گواستنەوەی غازەوە لەکێڵگەی کۆرمۆر لەسنوری ناحیەی قادر کەرەم، دواتریش چەند جارێک تانکەرەکان گواستنەوەی غاز روبەڕووی تەقەلێکردن بوونەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو