شەقامێكی سەرەكی سلێمانی رۆژانە كاتژمێرێك دادەخرێت

  2020-02-10 11:47      293 جار بینراوە        کۆمێنت

هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانە بۆ ماوەی كاتژمێرێك شەقامێك بەربەست دەكرێت.
مقەدەم فۆزان فازڵ، لێپرسراوی كەرتی كۆبانێ-ی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر لەكاتژمێر 7ی بەیانی تا 8 شەقامی بەردەم شوقەكانی رۆژسیتی پشت بەنزینخانەی كوردستان بەربەست دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شۆفێران دەتوانن بەناو گەڕەكی كوردساتەوە بچنەوە پشتی گوندی ئەڵمانی و لەوێوە بگەڕێنەوە بۆسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود.
باسی لەوەشكرد، هۆكاری سەرەكی ئەو بەربەستكردنە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و لۆدی سەر پردی كۆبانێ-یە كە بەیانیان لۆدو قەرەباڵغیەكی زۆری تێدا دروست دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو