ئەوانەی مووچەی نەخۆشخانەی شار-ی سلێمانییان رفاند 15 ساڵ سزادران

  2020-02-10 18:02      140 جار بینراوە        کۆمێنت
نەخۆشخانەی شار

دادگای سلێمانی بڕیاری لە بارەی كەیسی بردنی پارەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەركرد، هەر شەش تۆمەتباری تاوانەكە سزای 15 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
حاكم عومەر ئەحمەد وتەبێژی دادگای سلێمانی رایگەیاند: دادگای سلێمانی دانیشتنی كۆتایی لە بارەی كەیسی بردنی پارەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئەنجامدا.
لەسەر ئەو دۆسیەیە شەش كەس بە تۆمەتی بردنی پارەكە دەستگیر كرابوون. پاش لێكۆڵینەوە و تاوتوێكردنی دۆسیەكە، دادگا سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ هەریەكە لەو شەش كەسە دەركرد.
ساڵی رابردوو لە كاتی هێنانەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە بانكەوە بۆ نەخۆشخانەكە، بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار لەلایەن باندێكەوە فڕێندرا، بەڵام دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر باندەكە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەستگیركران.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو