لەبارەی پشووی سبەینێوە زانكۆی سلێمانی و پۆلیتەكنیك راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

  2020-02-10 20:13      186 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوەو سبەینێیان كردە پشوو.
لەڕاگەیەندراوەكەی زانكۆی سلێمانیدا هاتووە: بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەواو دابەزینی پلەکانی گەرما ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بەڕاوێژ بڕیاریاندا سبەی 11ی شوبات لەسەرجەم کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی سلێمانی پشووی رەسمیی بێت.
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیش دەڵێت: لەبەر پاراستنی تەندروستی و ژیانی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەبڕیاری سەرۆک و ئەنجومەنی زانکۆ سبەی کرا بەپشوو لەزانکۆمان.

پشووەكە خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایانیش دەگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو