لەدوكان تابلۆی ریكڵامی سەر شەقامەكان لادەدرێن

  2020-02-11 08:51      120 جار بینراوە        کۆمێنت

 لەپێناو سەلامەتی شۆفێران و ھاوڵاتیانی سەرنشین، ھەڵمەتێك بۆلابردنی تابلۆی ڕیكلامی سەر شەقامەكان ئەنجامدرا.
سەرۆكایەتی شارەوانیی دوكان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر ڕۆشنایی یاسا كارپێكراوەكان و ڕێنماییەكان ، بەشی زیادەڕۆیی و ئامێرەكانی شارەوانیی دوكان و بە ئامادە بوونی ستافی قائمقامی شارۆچكەی دوكان سەرجەم ئەو تابلۆی ڕیكلامانە لادەبرێن كە لە شەقامەكاندا بە نایاسایی جێگیر كراون یان جێگیر دەكرێن.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەھۆی ئەوەی ھەندێك لە تابلۆكان لەشەقامەكاندا بەشێوەك داندراون كە شۆفێر ناتوانێت بەرچاوڕوونی ھەبێت كاتێك لەشەقامەكان رێ دەكەن، ھەربۆیە ھەڵمەتی لابردنی تابلۆی ریكلامەكانمان دەست پێكرد ئەم كارەش لە پێناو سەلامەتی شۆفێران و ھاوڵاتیانی سەرنشینە و روونەدانی رووداوی ھاتووچۆ یە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو