ئێستا
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستیپێكرد

هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر كابینەكەی عەلاوی دەدرێت

  2020-02-11 23:17      115 جار بینراوە        کۆمێنت
محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆكی راسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆكی راسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەدرێت.
محەمەد خالیدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەمیدیا عێراقییەكانی راگەیاندوە كە بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆببێتەوەو دەنگ لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆكی راسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بدرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەشكردووە كە سەرجەم ناوەكانی كابینە نوێیەكە لەكەسە بێ لایەنەكانن و دوورە لەكەسانی حزبی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو