بن عەتییە لەسەر ئەژماركردنی پەنالتییەكە هاتە دەنگ

  2018-04-12 10:56      320 جار بینراوە        کۆمێنت
عەتیەو ڤاسكێز

دوای تەواوبوونی یارییەكەی نێوان خانمە پیرەكەی ئیتالیاو ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كە یۆڤانتۆس بەئەنجامی 3-1 یارییەكەی بردەوەو لەدوا خولەكەكانی یارییەكەی داوەر پەنالتییەكەی بۆ یانە ئیسپانییەكە ئەژماركرد، ئەمەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوەو هەندێك دەڵێن پەنالتی نەبووەو داوەری زوڵمی لەیانە ئیتالیەكە كردووەو هەندێكی پێیان وایە پەنالتییەكە لەجێی خۆی بووەو دروستبووە.
لۆكاس ڤاسكێز كەهۆكاری دروستبوونی پەنالتییەكە بوو دوای یارییەكە رایگەیاند: پەنالتییەكە دروستبوو، لەبەرئەوەی بن عەتیەی بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆس لەدوای پاڵی پێوە ناوم و رێگربوو لەوەی كۆنترۆڵی تۆپ بكەم، وتیشی: ناڕەزاییەكانی یانەی یۆڤانتۆس ئاساییەن چونكە پەنالتییەكە لەدوا چركەكانی یارییەكەدا بوو.
لەبەرامبەردا بن عەتیە كەبووە هۆی دروستبوونی پەنالتییەكە دەڵێت: من تەنھا فشارێکی ئاساییم کرد، بەرکەوتنێک لەگەڵ فاسکێز روویدا، بەڵام ھەرگیز مەبەستم نەبوو بیخەم، دەشڵێت: لەکۆتاییدا ئەوەی روویدا روویدا، ئەگەر ئەو حاڵەتە بۆ ئێمەش دروست بوایە ئێمەش دەمانکردە ھاتو ھاوار، ئەگەر پەنالتییەکەش نەگیرایە ھەموان دەیانوت پەنالتییەک بۆ ریاڵ نەگیرا، تۆپی پێ ئاوایە زۆر کات ئەم جۆرە شتانەی تێدا روودەدات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو