سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكی سەربازی راگەیاند

  2020-02-12 10:39      127 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

سوپای عیراق دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی نوێی بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەكانی داعش لەئەنبار راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عیراق" بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی تیرۆریستان دەستپێدەكات، بە تایبەت لەپارێزگای ئەنبار و ناوچەكانی دەوروبەری لەسەر سنوری سوریا و ئوردن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، فەرماندەی هێزە وشكانییەكان و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد و پاسەوانی سنوری و كەرتەكانی تر، بەشدار دەبن. هەروەها هێزی ئاسمانی عیراق و فڕۆكەكانی سوپا و بۆیەكەمین جاریش فەرماندەی بەرگری ئاسمانیش بەشدار دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو