ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی تاوتوێكرد

  2020-02-12 14:15      172 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەکۆبوونەوەکە

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزیرەكانی راسپارد كە لە ماوەی پازدە رۆژدا، پێشنیارەكانی خۆیان بۆ رەشنووسی پەیڕەوی ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئامادە بكەن.
ئەمڕۆ چوارەشممە 12-2-2020 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كۆبۆوەو لەكۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەكانی راسپارد كە لە ماوەی پازدە رۆژدا، پێشنیارەكانی خۆیان بۆ رەشنووسی پەیڕەوی ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئامادە بكەن و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن بۆ ئەوەی بەزووترین كات بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەر لە كۆبوونەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەكی باڵا بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك وەزیری پەیوەندیدار پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی رێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی رۆڵی دامەزراوەكانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی و داواكاری گشتی كردەوە لە چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاساكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو