ئێن ئاڕتی و سایتە پاشكۆكان‌و چەواشەكارییەكی بە مەبەست

  2020-02-12 19:29      267 جار بینراوە        کۆمێنت
مەلا بەختیار لەپانێلی (بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری عیراق‌و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان)

نووسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار وەڵامی چەواشەكارییەكی كەناڵی ئێن ئاڕتی و چەند سایتێكی پاشكۆ دەداتەوە.. 

كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەداخەوە، ئەمڕۆ كەناڵی ئێن ئاڕتی‌و چەند سایتێكی پاشكۆ، بەپێچەوانەی هەموو عورف ‌و ئیتیكێكی رۆژنامەنوسییەوە، بەمەبەست هەواڵێكی چەند دێڕی لەچەند سانییەكی كۆی قسەكانی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەكێتیی، لەپانێلی (بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری عیراق‌و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان)، لەزانكۆی لوبنانی فەرەنسی، داڕشتۆتەوە‌و بەداخەوە ئامانجی كۆی قسەكان‌و بابەتەكەشی شێواندووە!
بۆیە بەپێویستمانزانی لەبەرامبەر ئەو چەواشەكارییەی ئێن ئاڕتی‌و ئەو چەند سایتە پاشكۆیەدا، رایبگەیەنین، كە:
مەلا بەختیار، لەقسەكانیدا، دوورو نزیك مەبەستی لەبڕینی مووچەی فەرمانبەران‌و خوڵقاندنی پاشكەوتی مووچە نەبووە وەك پرۆسەیەك دژ بەهاووڵاتیان، وەك ئەوەی ئێن ئاڕتی‌و ئەو چەند سایتە پاشكۆیە دایانڕشتۆتەوە‌و (دەقی كۆی قسەكانی شاهێدە)، بەڵكو بەپێچەوانەوە، هەمیشە لەكۆی دیدار‌و چاوپێكەوتنەكانیدا، رایگەیاندووە،  كەدەبێت ئەو پاشكەوتە وەك مافێكی سروشتی خۆیان، بدرێتەوە بەهاووڵاتیان‌و مەبەستیشی لەو وتانەی لەپانێلەكەدا، ئەوەیە، كە: 
كێشەكانی بڕینی بودجە‌و دانوستاندنی نەوت‌و غاز، بۆ سەردەمی جەنابی مالیكی دەگەڕێتەوەو هەموو ئەو قەیرانانەشی دوابەدوای یەك، رووبەڕووی كوردستان بووەوە‌و دواتریش كە دابەزینی نرخی نەوتیشی هاتەسەر، بەڵام سەرەڕای هەموو رەخنەكانمان كە لەحكومەتی هەرێممان هەیە، حكومەت، كارێكی مێژوویی كرد، كە لەبەرامبەر هەموو ئەو پیلانگێڕیی‌و قەیرانانەی رووبەڕووی بویەوە، توانی خۆی رابگرێت‌و خۆی لەرووخان بپارێزێت.
هەر كەسێكیش بەوردی گوێ‌ لەتەواوی قسەكانی پێشترو دواتر بگرێت، وەك تەواوكاری بابەتەكە، وردتر تێدەگات، كە راستییەكە كامەیە‌و چۆنیش چەواشەكارییەكە داڕێژراوە.
لەگەڵ رێز

نوسینگەی راگەیاندن  
2020-2-12

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو