وەزیری كارەبا: 200 مێگاوات كارەبا زیاد دەكرێت

  2020-02-13 11:39      168 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری كارەبا رایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی خەبات تەواو دەبێت و بەوەش (200) مێگاوات كارەبا زیاد دەكات.
دوێنێ چوارشەممە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا، لەگەڵ جۆی كوای شین كونسوڵی گشتی كۆریای باشور لە هەرێم كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا كونسوڵی گشتی كۆریای باشور ئاماژەی بەوەكرد كە پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی خەبات ئێستا لە قۆناغی تێست دایەو (200) مێگاوات كارەبا بەرهەمدێنێت.
هاوكات وەزیری كارەبا رونیشیكردەوە، بڕیارە لە ماوەی مانگێكدا تەواوی ئەو پڕۆژە ستراتیژییەی وەزارەتی كارەبا تەواو بێت و بە خستنەكاری پڕۆژەكەش رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت.
وێستگەی هەڵمی خەبات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە لەم وەرزی ستانەو سەرەڕای هەر یەك لە قەیرانەكانی نەوت و غاز ، قەیرانی كارەباش بەردەوامەو هاووڵاتیان بە بەردەوامی نارەزایەتی دەردەبرن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو