ئێستا
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستیپێكرد

كەشناسی پێشبینییەكانی كەش و هەوای سبەی هەینی دەخاتەڕوو

  2020-02-13 12:08      619 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوای سبەی هەیینی خستەڕوو كە پلەكانی گەرما تاڕادەیەك نزمن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی هەیینی 13-2-2020، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەورو پەلە هەور دەبێت.
بە پێی پێشبینییەكانی كەش و هەوا پلەكانی گەرما لەم ناوچانە بەم شێوەیە دەبێت، لەپارێزگای هەولێر ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لەكاتی بەیانی زوودا، پاشان لە ئێوەرەدا باران لەزۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكە دەبارێت،نزمترین پلەی گەرما 0 ەو بەرزترین پلەی گەرماش 6 پلە، خێرایی باش لە نێوان 10 بۆ 20 كلیومەتر دەبێت لە كاتژمێرێكداو مەودای بینینیش 8 بۆ 10 كلیۆمەتر دەبێت.
لە سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لەكاتی بەیانی زوودا، پاشان لە ئێوارەدا باران لەزۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكە دەبارێت،نزمترین پلەی گەرما -2 ەو بەرزترین پلەی گەرماش 4 پلە، خێرایی باش لە نێوان 10 بۆ 20 كلیومەتر دەبێت لە كاتژمێرێكداو مەودای بینینیش 8 بۆ 10 كلیۆمەتر دەبێت.
لە دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لەكاتی بەیانی زوودا، پاشان لە ئێوارەدا باران لەزۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكە دەبارێت، نزمترین پلەی گەرما -5 ەو بەرزترین پلەی گەرماش 3 پلە، خێرایی باش لە نێوان 10 بۆ 20 كلیومەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینینیش 8 بۆ 10 كلیۆمەتر دەبێت.
لە كەركوك ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە لەكاتی بەیانی زوودا، پاشان لە ئێوارەدا باران لەزۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكە دەبارێت، نزمترین پلەی گەرما 2 ەو بەرزترین پلەی گەرماش 9 پلە، خێرایی باش لە نێوان 10 بۆ 20 كلیومەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینینیش 9 بۆ 10 كلیۆمەتر دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو