رووداوێكی‌ هاتووچۆ له‌كه‌لار گیانله‌ده‌ستدانی‌ خوێندكارێكی‌ لێكه‌وته‌وه‌

  2020-02-13 14:32      96 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نی‌ شه‌قامێكی‌ شاری‌ كه‌لار

به‌هۆی‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆوه‌، له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ كه‌لار، خوێندكارێك گیانی‌ له‌ده‌ستداو 14 كه‌سی‌ تریش برینداربون.
له‌و باره‌یه‌وه‌، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحیەی باوەنور رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی دوو ئاڵتیما، تەنکەرێکی سوتەمەنی و پاسێک روویدا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، دەڵێت: لە ئەنجامدا خوێندکارێک کەسەرنشینی پاسەکەبوو بەناوی محەمەد جەبار عبدولقادر لەدایکبووی 2003 دانیشتووی گوندی زەماوەنگە گیانی لەدەستداو چواردە کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو