ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری‌ ئێرانی‌‌و سوری‌ له‌ دیمه‌شق كوژران

  2020-02-14 10:20      243 جار بینراوە        کۆمێنت
شوێنه‌واری‌ بۆردوومانێكی‌ پێشووتر

له‌ئاكامی‌ بۆردوومانكردنی‌ ده‌وروبه‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شق-ی‌ پایته‌ختی‌ سوریا، لانیكه‌م حه‌وت ئه‌فسه‌ر كوژران، چواریان ئێرانین‌و سیانیان سورین، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی‌ روانگه‌ی‌ سوریا بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ.
روانگه‌كه‌، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 14ی‌ شووبات، ئیسرائیل ده‌وروبه‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دیمه‌شقی‌ بۆردوومان كردووه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌، لانیكه‌م 4 ئه‌فسه‌ری‌ ئێرانی‌‌و 3 ئه‌فسه‌ری‌ سوری‌ كوژران‌و ژماره‌یه‌كی‌ تریش برینداربوون.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بۆردوومانه‌كه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ بارهه‌ڵگر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شق كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبێت.
سه‌باره‌ت به‌هه‌مان رووداو، ئاژانسی‌ ره‌سمی‌ سوریا"سانا"، رایگه‌یاند: هێزه‌كانی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ توانیویانه‌ چه‌ند مووشه‌كێكی‌ دوژمن بخه‌نه‌ خواره‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلانه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ سوریا كرابوون.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز عه‌ره‌بییه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو