له‌ هه‌ولێر دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

  2020-02-14 14:46      104 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نی‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی‌ هه‌ولێر

پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركردووه‌ و توانراوه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا ئۆتۆمبێله‌كانیش بدۆزرێنه‌وه‌.
له‌و رووه‌وه‌، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، عه‌مید دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، بڵاوی‌ كرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك ئاگاداری كردینه‌وه‌ كه‌وا ئۆتۆمبێلێكی جۆری تیۆتا یارسی لێ دزراوه‌، تیمه‌كانمان ده‌ستیان به‌ ڵێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردو توانرا له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و دو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر بكرێن.
ئاشكراشیكرد كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی دزرابوو و دواتریش به‌ لایه‌نی دوه‌می فرۆشتبوو، بۆیه‌ دوو تۆمه‌تبار له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستگیر كران و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو