محەمەد تۆفیق عەلاوی پەیوەندی بە كۆسرەت رەسوڵەوە دەكات

  2020-02-14 17:21      259 جار بینراوە        کۆمێنت
محەمەد تۆفیق عەلاوی

‎پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی‌ شووبات، محەمەد تۆفیق عەلاوی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەگەڵ بە كۆسرەت ڕەسول عەلی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
‎لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا محەمەد تۆفیق عەلاوی پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە كۆسرەت رەسوڵ كردو هیوای خواست یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا ڕۆڵی كارای خۆی بگێڕێ.
‎كۆسرەت رەسول سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی كردو هیوای خواست سەركەوتوو بێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ دووپات كردەوەو هیوای خواست بتوانێ سەركەوتوو بێ لەكارەكەی.
‎پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تەوەری سەرەكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان كۆسرەت رەسوڵ و محەمەد تۆفیق عەلاوی بوو، هەردوولا بەوردی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان كردو كۆسرەت رەسوڵ پێی ڕاگەیاند كە پشتیوانی لە حكومەتێكی كارای نیشتمانی دەكەن، كە مافە دەستووری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێ وحكومەتەكە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان پێكبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراقی جێبەجێ بكا.
‎هەروەك وتیشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیارە كورد بەیەك تیم بەشداربێ لە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق و چەسپاندنی سەرجەم ماف و داخوازییەكانی كورد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو