ئێستا
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستیپێكرد

ئەڵمانیا سه‌باره‌ت به‌سیاسەتی وێرانکاری جیهانی هۆشداری دەدات

  2020-02-14 21:20      147 جار بینراوە        کۆمێنت
لەمیونخی پایتەختی باڤاریا کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی دەستی بەکارەکانی کرد

ئەمڕۆ هه‌ینی‌ 14ی شوباتی 2020 لەمیونخی پایتەختی باڤاریا کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی دەستی بەکارەکانی کردو لەوتەیەکیشدا ڤالتەر شتاینمایەری سەرۆکی ئەڵمانیای فیدرال ڕەخنەی توندی لەئەمریکاو ڕوسیاو چین گرت و پێیوابوو سیاسەتێکی وێرانکەر پیادەدەکەن و جەختیشی لەوە کردەوە ئەڵمانیا دەبێ سیاسەتی دەرەوەی خۆی بگۆڕێت ،شتاینمایەر پێیوابوو ئەمریکا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لایداوەو هۆشداریشیدا لەوێرانکاری بەردەوام لەسیاسەتی جیهانیدا 
سەرۆکی ئەڵمانیا لەوتەکەیدا وتی: لەبری هەماهەنگی و هاوکاری هەتا بێت زیاتر دور دەکەوینەوە لەو ئامانجانەی کە..جیهانێکی سەقامگیر دەهێنێتە ئاراوە!! هەتا ئێستا ئەمریکا بیرۆکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەتدەکاتەوە ئەم سیاسەتەش لەسەر حسابی دراوسێ و شەریکە نێودەوڵەتیەکانە بۆیە دەبێ جیا لەهەموو کاتێک ئەڵمانیا ئەوروپا بکاتە ناوەندی سیاسەتەکانی دەرەوەی وتیشی بەهێزترین بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانمان بۆ ئەمڕۆو سبەینێ ئەوەیە هاوتەریب بێت لەگەڵ چوارچێوە بنەڕەتیەکەی ئەوروپاو بونی پێگەی لەسەر ئاستی جیهان.
شتاینمایەری سەرۆکی ئەڵمانیا وتیشی: لەڕوبردودا هاوبەشیمان کردووە لەجیابونەوە لەیەکێتی ئەوروپا دەبێ جارێکتیتر سەبارەت بە بەرپرسیارێتی  گەورە دانی پیابنێین چونکە پەیوەندی و پابەندبونی ولاتەکەمانە بۆپاراستی یەکێتی ئەوروپا گرنگەو  بیریشمان نەجێت ئەڵمانیا پشت بە ئەوروپا دەبەستێت بۆیە نابێت لەژێر هیچ فشارێکدا ڕێگە بە شکستی پرۆژەی ئەوروپی بدرێت و وانەو دەرسەکانی جەنگی جیهانیش بۆ ئەڵمانیا هەمیشە جێی هەڵوەستەو تێڕامانە.
شتاینمایەر لەوتارەکەیدا داوایکرد تواناکانی بەرگری ئەڵمانی زیادبکرێت و لەناو ناتۆدا پێگەی بەهێزتر بکرێت بەڵێنیشیدا پشتگیری ئەوە بکات هەر دەوڵەتێکی ئەندام لەسەدا دووی کۆی گشتی داهاتی بۆ هێزەکانی چەکداری ناو پەیمانی ناتۆ تەرخانکات،هەمانکات شتاینمایەر هۆشداریشیدا لەوەی بایەخ بە سوپا بدرێت لەسیاسەتی دەرەوەداو پێشی وابوو ئیدارەی سەربازی بۆ ئاسایشی ولاتەکە گرنگە.
سەرۆکی ئەڵمانیا لەمیانەی وتەکەیدا بایەخی ناتۆی بۆئەوروپا بەگرنگ وەسفکردو داوایکرد لەکاری سەربازی و پتەوکردنی پێگەو توانا سەربازیەکانی ئەوروپا کردو هەموان بەردەوام بن و پەیوەندیە ئەتلەسیەکان پتەوتر بکەن.
لەبەر ڕۆشنایی قەیرانە نێودەوڵەتیەکانیشدا ڤالتەر شتاینمایەری سەرۆکی ئەڵمانیا فیدرال هۆشداریدا لەکێ بڕکێی تازەی چەک و بەتایبەتی چەکی  نوێی ئەتۆمی ونەخشە ڕێگای قەیرانەکانیشی بەئامانجی یەکێتی ئەوروپا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕەچاوکردنی ناکۆکی ئابوری لەبری نزیکبونەوەو نزیکبونەوە لە سەنگەری سیاسەتی ئایدۆلۆژی پڕ لە زیادەڕۆیی خستەبەرچاو.
لای خۆشیەوە سرۆکی کۆنگری میونشن بۆ ئاسایش ئەنگریت ڕەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کردو ستایشی پێشنیاری وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کارین باوەری کرد سەبارەت بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە باکوری سوریاو پێی وابوو ئەو پێشنیارە ئاراستەیەکی ڕاست و دڵخۆشکەرە.لەجەوهەریشدا پێشنیارەکەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دامەزراندنی انوچەیەکی ئارامە لە باکوری سوریا.
لەکۆنگرەکەدا 35 سەرۆک دەوڵەت و حکومەت بەشداریان تیاکردوەو جگە لە وەزیاری بەرگری و دەرەوەو دەزگا هەواڵگریە جیهانیەکان کۆنگرەکەش بڕیارە تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بخایەنێت.

ئاماده‌كردنی‌: شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

سه‌رچاوه‌: کەناڵی فەرمی یەکی ئەڵمانی ARD

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو