بریكارێكی غاز فرۆشتن لەسلێمانی دەستگیر دەكرێت

  2020-02-16 10:19      233 جار بینراوە        کۆمێنت

قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان كە رۆژانە بڕی پێوست لە غازی ماڵان دەگاتە شارەكە‌ و هاوكات بەهۆی گرانفرۆشیەوە بریكارێكی غاز فرۆشتن دەست بەسەر دەكرێت.
لیژنەی غازی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەڕاپۆرتی رۆژانەی خۆیدا رایگەیاندوە: دوێنێ شەممە و ئەمڕۆ یەكشەممە بڕی (38) هەزار بوتڵ غازی ماڵان لەكۆمپانیاكانەوە گەشتۆتە‌ شاری سلێمانی، ئەوەش زیاتر لەبڕی رۆژانەی بەكاربراوی شارەكە.
ئاماژەی بەوەكردوە، شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە بڕی (15) هەزار بوتڵی رۆژانەیە، ئەو بڕەشی رۆژانە دەگاتە سلێمانی بەشی تەواوی ماڵان و بازاڕ و بەكارهێنەران دەكات و كێشەی كەمی غازی ماڵان بوونی نییە.
هاوكات سێیەم جارە بریكارێكی غاز فرۆشتن لەگەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنەوە و گرانفرۆشی لەغازی ماڵاندا دەكات، بۆیە لەسەر سكاڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و  بڕیاری دادوەر دەستگیر كراوە و رووبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.
لەكاتی هەبونی سكاڵا و گرانفرۆشی دەتوان لەڕێی ژمارە تەلەفۆنی (07708677777) یان پەیجی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك پەیوەندی بەلیژنە ‌هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بكەن.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو