پشووه‌كانی مانگی ئازار ڕاگەیەندرا

  2020-02-17 10:04      720 جار بینراوە        کۆمێنت

له‌مانگی داهاتوودا بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ 15 رۆژ ده‌بێت و بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش پێده‌چێت 6 رۆژ پشوو بێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ PUKNOW ی راگه‌یاند: به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان نێدراوه‌، له‌رۆژی 11 ئازار تا 24 ئازار پشووی هاوینه‌ ده‌بێت و رۆژی 24 ئازار ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ردراوه‌، رۆژانی 1 و 5 و 11 ئازار پشووی ره‌سمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ پشووه‌كانی نه‌ورۆزیش چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانی 20 و21 و22 ئازار بكرێته‌ پشووی ره‌سمی.



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو