سەربازەكانی دانیمارك دەگەڕێنەوە عێراق

  2020-02-18 09:05      77 جار بینراوە        کۆمێنت

ترین برامسن وەزیری بەرگری دانیمارك رایگەیاندوە: مانگی مارس سەربازەكانمان كە بەهۆی هێرشە موشەكیەكانی ئێرانەوە سەربازگەكەیان بەجێهێشتبوو، دەگەڕێنەوە بۆ سەربازگەی عەین ئەل ئەسەد، و بەردەوام دەبن لەمەشق پێكردنی هێزە ئەمنیەكانی عیراق بۆ روبەڕووبونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش.
باسی لەوەشكردوە: دۆخی ئەمنی سەربازگەكە هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ پێش هێرشە موشەكیەكەی ئێران نیەو هیچ مەترسیەك لەسەر سەربازەكانمان بوونی نیە. 
نزیكەی130 سەربازو راهێنەرو راوێژكاری سەربە وەزارەتی بەرگری دانیمارك لەسەروبەندی پەلامارەكانی داعش بۆ سەر عیراق و لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش مەشق بەهێزە ئەمنیە عیراقیەكان دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو