بافڵ تاڵەبانی: یەكێتیی بكەینەوە بەیەكێتییەكەی مام جەلال
شێخ لاهور: ئەركە قورسەكەی ئێمە لەمڕۆوە دەست پێدەكات

  2020-02-18 16:24      392 جار بینراوە        کۆمێنت

دوابەدوای هەڵبژاردنی هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بەهاوسەرۆكانی یەكێتی، لەلێدوانێكدا لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: ئەمە شەرەفێكی گەورە و ئەركێكی قورسیشە، ئەركە قورسەكەی ئێمە لەدوای كۆنگرە لەمڕۆوە دەست پێدەكات، ئەركی ئێمە وەكو هاوسەرۆك ئەوە دەبێت كە خەڵك لەگەڵ یەكێتی ئاشبكەینەوەو دووبارە یەكێتی وەكو مامەی كۆچكردوومان دەیفەرموو دووبارە بگەڕێینەوە بۆ خانووە قوڕەكان.
وتیشی: من و هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی بەڵێنتان پێدەدەین كە سەربازێكی ونی ئەو حزبە دەبین، شەوو رۆژ دەخەینە سەر یەك بۆ ئەوەی رۆحی شەهیدەكانمان و كەس و كاریان ئاسوودە بكەین و ماڵ بەماڵ و دێ بەدێ و شار بەشار و كوچە و كۆڵانەكان بكەین بۆ ئەوەی یەكێتی بخەینە سەر ئەو سكەیەی كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپێناوی دامەزرا.
دواتر باڤڵ تاڵەبانی رایگەیاند سوپاس بۆ ئەو متمانەیەو دڵنیابن هەرگیز ئەو متمانەیە لەدەست نادەین، هیواشی خواست كە یەكێتییەكە بكەنەوە بەیەكێتییەكەی مام جەلال.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو