له‌سه‌ر رێگای‌ چوارقوڕنه‌-دوكان كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ستدا

  2020-02-18 17:25      113 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ناوچه‌ی‌ نێوان چوارقوڕنه‌و دوكان( فۆتۆ: PUKNOW)

ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند كه‌ لەسەر رێگای سەرەکی چوارقورنە-دوکان به‌هۆی‌ روداوێکی هاتوچۆوه‌ رویداوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی‌ شووبات، لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین، بلاویكرده‌وه‌، روداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپل ڤیکترا و مارسیدس بارھەڵگر لەسەر رێگای گشتی چوارقورنە-دوکان رویداوە و بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆپڵەکە گیانی لەدەستداوە  و شۆفێری مارسیدسەکەش بریندار بوە.
بە پێی‌ دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ساڵی 2019 لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا چوار هەزار و 400 روداوی هاتوچۆ رویانداوە و بەوهۆیەوە 575 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو