ژمارەی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا 2000ی تێپەڕاند

  2020-02-19 08:30      94 جار بینراوە        کۆمێنت

بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 132 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 2000 كەس.
لیژنەی تەندروستی حكومەتی چین رایگەیاند،  كە جگە لە تۆماركردنی 132 حاڵەتی مردن هاوكات 1693 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە لەڕۆژی سێشەممەدا، كە كەمترین ژمارەیە لەماوەی هەفتەی رابردوودا.
بەو جۆرە ژمارەی تووشبوان لە چین تا ئێستا 74 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، لە دەرەوەی چینیش تا ئێستا 900 حاڵەت تۆماركراوە لە 30 وڵاتی جیاوازدا هەروەها پێنج لەوانە گیانیان لە دەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو