ئەمریكا سزای بەسەر كۆمپانیایەكی روسیادا سەپاند

  2020-02-19 08:55      102 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆمپانیایەكی خستە لیسی سزاكانییەوە كە لقێكی سەربە كۆمپانیای رۆسنەفتی زەبەلاحی روسیایە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە بڕیارێكیدا لە دژی ڤەنزوێلا كۆمپانیایەكی تۆماركراوی سویسرای خستە لیستی سزاكانەوە و داوای لەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد لەماوەی تەنها 90 رۆژدا سەرجەم مامەڵەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای Rosneft Trading SA  رابگرن. 
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا لەسەرۆكایەتی ترەمپدا بە زۆرترین سزای ئابوری بەسەر وڵاتە دژ و نەیارەكانی ناسراوە و لەو ماوەیەدا زۆرترین سزای بەسەر ئێرانیشدا سەپاندووە هەروەك چۆن سزای بەسەر چین و ڤەنزوێلاش سەپاندووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو