تەندروستی هەرێم، لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

  2020-02-20 10:45      517 جار بینراوە        کۆمێنت

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی ئێرانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەر رێوشوێنی پێشوازیكردن لە هاووڵاتیانی ئێرانی نەهێناو.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، هەواڵێكی بێ سەرچاوەو دوور لە رستی بڵاوكراوەتەوە ، گوایە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی توندترو زیاتر دەگرێتەبەر سەبارەت بەو كەسانەی لە وڵاتی ئێرانەوە دێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتیان و رای گشتی ، رێكارەكانی خۆپارێزی و پشكنین لە فڕۆكەخانەكان و دەورازە سنوورییەكان هەمان رێكارەكانی رۆژانی پێشووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ رێكارێك بە تەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران، بەڵكو هەمان رێكارەكان بڕیاردراوی پێشوون بۆ رێگریكردن لەو ڤایرۆسە.
لە رونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە، جگە لە وڵاتی چین، گەشتیارانی گەڕاوە لەو وڵاتە لە شوێنی تایبەت جیادەكرێنەوەو بۆ ماوەی (14) رۆژ ، هیچ گەشتیارێكی تر رێگری لێناكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو