عیراق سەبارەت بە راگرتنی‌ گەشتەكان بۆ ئێران روونكردنەوە دەدات

  2020-02-20 12:14      199 جار بینراوە        کۆمێنت

لە راگەیەندراوێكدا دەسەڵاتی‌ فڕۆكەوانی‌ مەدەنی‌ عیراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانی‌ نێوان عیراق و ئێران بەردەوامە.
دەسەڵاتی‌ فڕۆكەوانی‌ مەدەنی‌ عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، گەشتە ئاسمانییەكانی‌ نێوان عیراق و ئێران بەردەوامەو هیچ دواخستن و راگرتنی‌ گەشتێك بۆ فڕۆكەخانەكانی‌ ئەو وڵاتە بە فڕۆكەخانەی‌ قومی‌ نێودەوڵەتیشەوە لە ئارادا نییە.
راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە لەسەرجەم فڕۆكەخانەكانی‌ عیراق، رێوشوێنەكان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، دوێنێ‌ لە شاری‌ قومی‌ ئێران دوو حاڵەتی‌ تووشبوون بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا راگەیەندرا، دواتر میدیاكانی‌ ئەو وڵاتە گیان لەدەستدانی‌ دوو كەسیان بە ڤایرۆسەكە راگەیاندو دەسەڵاتدارانی‌ شارەكە رێوشوێنی‌ توندیان گرتەبەر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو